ئامادەکاری بۆ شانۆگەرییەک لە دەقی شکسپیر دەکرێت - KMelody

 

ئامادەکاری بۆ شانۆگەرییەک لە دەقی شکسپیر دەکرێت

 

کوردمیلۆدی ـ شانۆ ـ دەقێکی شکسپیر لە شانۆگەرییەکدا /

هەولێر 9 ئەیلول/سێپتێمبەر (کوردمیلۆدی) ـ دەرهێنەری شانۆیی دیار حەیدەر رایگەیاند کە ئێستا خەریکی ئامادەکارییە بۆ دەقێکی شکسپیر بەناوی “فرێم” و لە درێژەی وەرزی شانۆیی قەڵا لە ناوەڕاستی ئەم مانگە نمایش دەکرێت.

دیار عومەری دەرهێنەر لە لێدوانێکی تایبەت بە (کوردمیلۆدی)ی گوت “فرێم شانۆگەرییەکە کە گوڵبژێرێکە لە دەقی گرێیەکانی شکسپیر، تیایدا هەریەکە لە “گێلاس ناسر، مەسعود عوسمان، دڵشاد شەهاب، هۆشەنگ عادل، زەردەشت جەلال، بارزان ئاراس، هاوکار سەعدی، رێکان ئەحمەد” رۆلی تێدا دەبینن.

فرێم پوختەیەکە لە شانۆگەرییەکانى “هاملێت، لیرشا، ئۆتێللۆ، ماکبێس، رۆمیۆ و جولێت، ریچاردی سێ، قەیسەر”ى نووسەرى بەناوبانگى جیهانى شکسپیر کە لەلایەن دەرهێنەر ئامادەکراوەو هەریەک لە “گێلاس ناسر، مەسعود عوسمان، دڵشاد شەهاب، هۆشەنگ عادل، زەردەشت جەلال، بارزان ئاراس، هاوکار سەعدی، رێکان ئەحمەد”وەکو ئەکتەر لە نمایشەکە بەشدارن.

دەرهێنەرەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئێستا لە قۆناغی پرۆڤەکردندان و دووەم نمایشی وەرزی شانۆیی قەڵا نمایش دەکرێت و لە شانۆگەرییەدا مەهدى حەسەن و یوسف عوسمان وەک یاریدەدەرانى دەرهێنەر و هەڤاڵ جەوهەر وەک بەڕێوەبەرى شانۆ کاردەکەن.

وەرزی شانۆی قەڵا پرۆژەیەکی بەرێوەبەرایەتی هونەری شانۆی هەولێرە، بریارە لە دوای جەژنەوە راستەوخۆ دەست پێبکات و نمایشەکان بۆ ماوەیەکی درێژ بەردەوام بێت.

(کوردمیلۆدی)

مەسعودی مەلا هەمزە