مەدهو باڵا و ئارکەى دێنە کوردستان - KMelody

 

مەدهو باڵا و ئارکەى دێنە کوردستان

 

کوردمیلۆدى – ٢٦ شوبات / هەردوو ئەستێرەى درامایى هیندى “دراشتى دهامى و ڤیڤیان دیسنا” لە مانگى ئازارى ئەم ساڵ بانگهێشتکراون بۆ کوردستان لە لایەن کۆمپانیایەکى میدیایى.

سەرچاوەیەک بە (کوردمیلۆدى) رایگەیاند”بەم زووانە و لە مانگى ئازار وا بڕیارە هەردوو ئەکتەرى هیندى “مەدهوباڵا و ئارکەى” بانگهێشتى کوردستان بکرێن، ئەم سەردانەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە ئەم دوو ئەکتەرە هەوادارێکى زۆریان لە کوردستان هەیە”.

ئەم درامایە کاریگەریەکى زۆرى لەسەر بینەران و کۆمەڵگاى کوردى دروست کردوە، کە تا گەیشتۆتە ئاستى ئەوەى ناونانى منداڵەکان و سوپەرمارکێتەکان و لاسایى کردنەوەى ستایلى جلوبەرگیان.

لە ئێستادا هەموو شاشەى کەناڵە کوردیەکان تەنیا دراماى بیانى تێدا پەخش دەکرێت و هەموو کەناڵەکان ئەم درامایانە بەکاردێنن بۆ کێبرکێى بەدەست هێنانى زۆرترین بینەر، کە کاریگەرى زۆرى لەسەر گۆڕینى کۆمەڵگا و هەڵسوکەوت و دەرونى تاکەکان هەیە، وە ناوەڕۆکى ئەم درامایانە باس لە کەلتوور و شێوازى ژیانى وڵاتێکى تر دەکات.

(کوردمیلۆدى)

ئاشتى حەمید.

Madhubala