سەرۆکایەتی حکومەت بابەتێکی گۆڤاری “هۆنیا” رەت دەکاتەوە - KMelody

 

 

سەرۆکایەتی حکومەت بابەتێکی گۆڤاری “هۆنیا” رەت دەکاتەوە

 

کوردمیلۆدی ـ ١٨ تشرینی یەکەم / لە روونکردنەوەیەکدا کە سکرتێری سەرۆکی حکومەت بۆ میدیاکانی ناردووە هاتووە، ئەو بابەتەی لە ژمارە ٦٦ ی گۆڤاری “هۆنیا” لە بارەی کوڕی سەرۆکی حکومەت بڵاوکراوەتەوە هیچ پەیوەندییەکی بە ناوبراوەوە نییە.

بەپێی ئەو روونکردنەوەی سەرۆکایەتی حکومەت، کە دانەیەکی دەست (کوردمیلۆدی)ی کەوتووە هاتووە “لە ژمارە ٦٦ ی گۆڤاری هۆنیا راپۆرتێک لە بارەی “ئیدریس نێچیرڤان بارزانی” بڵاوکراوەتەوە، کە بەناوی ئەوەوە چەند قسەیەک نووسراوە”.

زیاتر هاتووە “ئێمە ئەو بابەتە رەت دەکەینەوە، چونکە کوڕی سەرۆکی حکومەت لێدوانی نە بۆ ئەو گۆڤارە نە بۆ هیچ دەزگایەکی تری راگەیاندن داوە”.

(کوردمیلۆدی)

دەرباز یونس.

Chawi Dwem - چاوی دووەم