بەڤیدیۆ: خراپترین دیمه‌نی كوشتن لە فیلمی سینەمایی دیاریکرا - KMelody

 

بەڤیدیۆ: خراپترین دیمه‌نی كوشتن لە فیلمی سینەمایی دیاریکرا

 

کوردمیلۆدی ـ ٦ تشرینی یەکەم / له‌ دیمه‌نێكی فیلمی (كچه‌ كاراتیه‌كه‌) كه‌ فیلمێكی توركیه‌ و له‌ ساڵی 1974 به‌رهه‌مهیندراوه‌، كوشتنی پیاوێك نیشان ده‌دات كه‌ پاڵه‌وانی فیلمه‌كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر كوشتنی باوكیدا ده‌یكوژێته‌وه‌.

ره‌خنه‌گرانی سینه‌ماش ئه‌و دیمه‌نه‌یان به‌ خراپترین ده‌رهینانی كوشتن له‌ فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كاندا ناوه‌زه‌ندكرد، كه‌ زۆر ئاشكرا دیمه‌نی ته‌قاندنی كیسه‌ خوینه‌كه‌ به‌ده‌ستی تاوه‌نباره‌كه‌وه‌ دیاره‌و شێوازی نواننه‌كه‌ زۆر خراپه‌.

پاش ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ وه‌ك خراپترین دیمه‌نی سینه‌مای وینا كرا زیاتر له‌ 16 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت ته‌ماشای دیمه‌نه‌كه‌یان كردوه‌.

(کوردمیلۆدی)

لڤین.